Image

یەکەی سەرچاوە مرۆییەکان

دەربارە

یەکەی سەرچاوە مرۆییەکان لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان (KTI) وەک هاوبەشێکی ستراتیژی کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی پەیمانگە کە بریتییە لە پێشکەوتنی ئەکادیمی و گەشەپێدانی دامەزراوەیی. یەکەی سەرچاوە مرۆییەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پەرەپێدانی ژینگەیەکی کارکردنی پیشەییانە و دادپەروەرانە و پشتگیریکەر کە مامۆستایان و فەرمانبەران بتوانن بە باشترین شێوە کارەکانیان ئەنجام بدەن.

ئەم یەکەیە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی هەموو لایەنەکانی کارکردنی کارمەندان لە دامەزراندن و پێشوازیکردنەوە تا گەشەپێدانی پیشەیی، بەڕێوەبردنی ئەدا و پلاندانان بۆ جێگرتنەوە. لە ڕێگەی پرۆسەیەکی شەفاف و کاراوە. ئەم یەکەیە دڵنیایی دەدات کە کەسانی بەتوانا لەخۆدەگرێت و دەهێڵێتەوە کە هاوبەشی بەهاکانی پەیمانگەدەکەن وەک ڕاستگۆیی و داهێنان و پێشکەوتنی بەردەوام.

یەکەی سەرچاوە مرۆییەکان پابەندە بە یاساکانی کاری نیشتمانی و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (MHESR)، و سیاسەتە ناوخۆییەکانی پەیمانگا. هەروەها، کەلتوورێکی کارکردن کە لەسەر بنەمای ڕێز و گشتگیری و هاوکاری دامەزراوە، پەرە پێدەدات، کە تێیدا هەموو کارمەندێک هەست بە بەها و توانای خۆی دەکات بۆ بەشداریکردن لە سەرکەوتنی بەردەوام.

هاوتەریب لەگەڵ ئامانجە ستراتیژییەکانی پەیمانگا، یەکەی سەرچاوە مرۆییەکان بەردەوام سیستەم و پراکتیکەکانی خۆی لە ڕێگەی نوێکردنەوە و  بەدیجیتاڵکردن و بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا بەهێزتر دەکات. سەرنجی سەرەکی بریتییە لە هاوسەنگکردنی ئامانجەکانی دامەزراوەکە لەگەڵ ئاسودەیی کارمەندان، بۆ دڵنیابوون لە گەشەی بەردەوام و پێشکەوتنی ئەکادیمی و هاوئاهەنگی ڕێکخراوەیی لە سەرجەم یەکەکانی پەیمانگادا.

دیدگا

پەرەپێدانی ژینگەیەکی کاری دینامیکی، دادپەروەرانە و بەهێزکەر کە تێیدا هەموو کارمەندێکی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان هان بدرێت بۆ گەیشتن بە لوتکە و بەشدارییەکی بەنرخ  پەروەردەدا بکات، و پابەندی بەهاکانی پەیمانگا بێت کە بریتین لە ڕاستگۆیی، داهێنان و هاوکاری.

ئەرک

بەڕێوەبردنی ستراتیژیی بەنرخترین سامانی KTI کە ستافەکەیەتی، لە ڕێگەی پەرەپێدانی گەشەی پیشەیی، برەودان بە کەلتوورێکی لێپرسینەوە و ڕێز، دڵنیابوون لە پابەندبوون بە سیاسەتەکانی دامەزراوە و یاساکانی کار، و پشتگیریکردنی ئەرکی پەیمانگا بۆ پێشکەوتنی ئەکادیمی لە ڕێگەی پراکتیکە کاریگەرەکانی سەرچاوە مرۆییەکانەوە.

ئامانجەکان

بەدەستهێنان و هێشتنەوەی بەهرەکان:

دامەزراندن و هێشتنەوەی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی زۆر بەتوانا کە لەگەڵ ئامانج و بەهاکانی KTI دا گونجاون.

گەشەپێدانی کارمەندان:

پەرەپێدانی فێربوونی بەردەوام و گەشەی پیشەیی لە ڕێگەی پرۆگرامی ڕاهێنانی سیستماتیک، ڕێنماییکردن و بەڕێوەبردنی ئەدا.

پێشکەوتنی ئەدا:

جێبەجێکردنی سیستەمێکی شەفاف و دادپەروەرانەی بەڕێوەبردنی ئەدا کە دەستکەوتەکان بناسێنێت و هانی پێشکەوتن بدات.

بەشداری و ئاسودەیی کارمەندان:

پەرەپێدانی کەلتوورێکی کاری ئەرێنی و گشتگیر کە بەهای کاری پێکەوی و ڕەزامەندی کارمەندان دەزانێت.

پابەندبوون و بەڕێوەبردن:

دڵنیابوون لە پابەندبوون بە یاساکانی کاری ناوخۆیی، یاساکان و ستانداردە ئەخلاقییەکان لە هەموو کردارییەکانی سەرچاوە مرۆییەکاندا.

قەرەبوو و ئیمتیازات:

قەربووکرنەوە لەسەر بنەمای گەشەسەندن و دادپەروەری و پێشبڕکێ و هانداندان  بەجۆریکی هاوتابێت لەگەڵ توانای دامەزراوەیی و  دەرئەنجامی ئەدای گونجاوە.

سیستەم و کارایی سەرچاوە مرۆییەکان:

باشترکردنی توانای کارکردن لە ڕێگەی سیستەمی دیجیتاڵی سەرچاوە مرۆییەکان، بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا و پەیوەندی کاریگەر لە سەرجەم بەشەکاندا.

گەشەپێدانی ڕێکخراوەیی:

پشتگیریکردنی گەشەی دامەزراوەیی لە ڕێگەی گونجاندنی ستراتیژییەکانی سەرچاوە مرۆییەکان لەگەڵ ئامانجە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی KTI.